حەماس پیرۆزبایی سەرکردایەتی شێخ نەعیم قاسم لە حزب الله دەکات

لە بەیاننامەیەکی نووسراوی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماسدا، هاتووە، "ئێمە لە پاڵ سەرکردایەتی نوێی بزووتنەوەکەدا وەستاوین، لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە کە پشتیوانیان بکات لەسەر ڕێگای جیهاد و خۆڕاگری."
حزب الله-ی لوبنان لە شوێنی سەید حەسەن نصرالله شێخ نەعیم قاسمی وەک ئەمینداری گشتیی نوێ هەڵبژارد کە لە ٢٧ی ئەیلوول لە ئەنجامی هێرشێکی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی شەهید بوبوو.
بزووتنەوەی حەماس پیرۆازبیی حزب الله کرد و راگەیاند، "پیرۆزبایی لە برایانمان لە ئیدارەی حزب الله دەکەین بەبۆنەی هەڵبژاردنی شێخ نەعیم قاسم بۆ ئەمینداری گشتی حزب الله.
وەک بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس)، پیرۆزبایی لە برایانی حزب الله-ی لوبنان دەکەین کە لە شوێنی ئەمینداری گشتی سەید حەسەن نصرالله (رەحمەتی خوای لێ بێت) کە وەک موجاهیدێک ژیاوە و لە ڕێگای قودسدا شەهید بوو شێخ نەعیم قاسم وەک ئەمینداری گشتی بزوتنەوەکەیان هەڵبژارد.
ئێمە پێمان وایە ئەم هەڵبژاردنە بەڵگەیە لەسەر دەسەڵاتی بزووتنەوە بۆ سەرهەڵدانەوەی دوای هێرشکردنە سەر سەرکردایەتییەکەی. ئێمە لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی بزووتنەوەکەدا وەستاوین. لە خوای گەورە داواکارین پشتیوانیان بکات لەسەر رێگای جیهاد و بەرخۆدان. هەروەها دوعا دەکەین کە خوای گەورە سەرکەوتن بە شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی ببەخشێت و حزب الله-ی لوبنان لە بەرامبەر ئامانجە ئیمپریالیستانەی سەهیۆنییەکان لە ناوچەکە سەرکەوتوو بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عبدالملک الحوثی رابەری بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر لە دژایەتیکردنی هێزی سەربازی یەمەن شکەستی خواردووە و ئەولەویەتی بزووتنەوەکە پشتیوانییە بۆ غەززە.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس دوێنێ لە رەفەح دوو تیمی تایبەتی رژێمی داگیرکەری کردە ئامانج و لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ١٩ سەربازی داگیرکەر کوژران و بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری رووسیا راگەیاند، نیشتەجێگای ترۆیتسکۆی لە ناوچەی دۆنێتسک کۆنترۆل کراوە.
میدیاکانی ئەمریکا رایانگەیاند، حکومەتی ترامپ بە بێ مەرجی ئاساییبوونەوە لەگەڵ رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی رێگە بە بەرنامەی ناوۆکی سڤیل بە سعوودیە دەدات.